گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نەوت دەستى بەبەرزبوونەوە کردەوە

2021.10.14 - 09:55
App store icon Play store icon Play store icon
نەوت دەستى بەبەرزبوونەوە کردەوە

ناس کورد-

 

نرخى نەوت بۆ سەرووى 83 دۆلار بەرزبووەوە، دواى ئەوەى ئێوارەى دوێنێ رووى لەدابەزین کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە (14 تشرينى یەکەمى 2021)، 28 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکى بە 83.46 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.

 

هەروەها نەوتى خاوى تەکساس 22 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 80.66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

نرخی نەوت  6ی تشرینی یەکەمی 2021 گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە حەوت ساڵی ڕابردوودا کە 83.23 دۆلار بوو بۆ هەر بەرمیلێک.  

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەرە بە پابەندبوونی وڵاتانی ئۆپێک و دەرەوەی ئەو ڕێکخراوە بە پلانی پێشووی خۆیان لەسەر زیادکردنی رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بۆ مانگی داهاتوو.  


بەرزبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو لەلایەک و لەلایەکی دیکەش بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و گازی سرووشتی پاڵپشتی سەرەکی نرخی نەوت بوون کە ئێستا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە دوای ساڵی 2014ـەوە.