گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە40 ساڵدا بێپێشینەیە

هەڵسەنگاندێکى نوێ بۆ کەمى باران لەعێراق و هەرێم

2021.10.14 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵسەنگاندێکى نوێ بۆ کەمى باران لەعێراق و هەرێم

ناس کورد



بەرنامەى خۆراکى جیهانى بوونى قەیرانى توندى خراپى خۆراک بەدور دەزانێت لەعێراق و جەختدەکاتەوە کەمى باران و وشکەساڵى لەساڵى رابردوودا هاوشێوەى نەبووە لەماوەى 40 ساڵدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

عەلى رەزا نوێنەرى بەرنامەى خۆراکى جیهانى لەعێراق بە رۆژنامەى فەرمى عێراقى راگەیاند  (14 تشرينى یەکەمى 2021) "بەرنامەى خۆراکى جیهانى بۆ 2020 ـ 2024 هێڵەکانى پشتیوانى عێراقى تێدایە، کە دەگونجێت لەگەڵ روانگەکەى بۆ ساڵى 2030".

 

وتیشى بەرنامەکە 39 هەزار ئاوارە و جوتیار لەخۆ دەگرێت بۆ دەستخستنى هەلى کار بەتایبەتى لەو ناوچانەى کە بەهۆى کۆرۆناوە زیانیان بەرکەوتووە.

 

عەلى رەزا دەڵێت "ئابورى عێراق توشى شۆک بووە، بەهۆى نزمى نرخى نەوت و کۆرۆناوە، سەربارى کەمکردنەوەى بەهاى دینار، ئەوەش کاریگەرى لەسەر ئاسایشى خۆراک دروستکردووە".

 

دەشڵێت دیاردەى وشکەساڵى بەهۆى کەمى بارانەوە بووەتە هۆى کەمى بەرهەمى کشتوکاڵى، بەتایبەتى دانەوێڵە بەرێژەى  38 ٪، بۆ نمونە نەینەوا 70 ٪ ى گەنمى لەدەستداوە لەگەڵ سەرجەمى بەرهەمى جۆ، هەروەها دانەوێڵە لەهەرێم بۆ نیوە کەمیکردووە.