گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تابلۆى ئۆتۆمبێل لەعێراق و هەرێم دەگۆڕدرێت

2021.10.14 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
تابلۆى ئۆتۆمبێل لەعێراق و هەرێم دەگۆڕدرێت

ناس كورد-

 

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گشتى عێراق سەرقاڵى ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانى گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکى جیهانى بەئامانجى جێبەجێکردنى پڕۆژەى یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل بەزمانى ئینگلیزى بەهەماهەنگى لەگەڵ هەرێمى کوردستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تارق ئیسماعیل بەڕێوەبەرى گشتى هاتوچۆى گشتى عێراق بە رۆژنامەى فەرمى عێراقى راگەیاند، لەگەڵ هەرێمى کوردستان سەرقاڵى هەماهەنگین بۆ یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل بە زمانى ئینگلیزى هاوشێوەى وڵاتانى تر.

 

رونیشیکردەوە تابلۆ نوێیەکان بەهەمان قەبارەى پێشوو، هەمان رەنگ دەبن، سپى بۆ تایبەت و سور بۆ تەکسى، شین بۆ حکومى، سەوز بۆ سوپا، سەربارى کۆدى دیاریکراو بۆ هەر پارێزگایەک لەجیاتى ناوەکەى.

 

تارق ئیسماعیل باسى لەوەشکرد، لەگەڵ کۆمپانیایەکى جیهانى تیابەتمەند گرێبەست دەکەن بۆ دروستکردنى تابلۆکان لەبەغدا بەخێرایی و نەبوونى جیاوازى لە نرخى تابلۆکاندا.