گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سەدر لەبارەی سەرۆك وەزیرانەوە تویتێكی كرد 

2021.10.13 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر لەبارەی سەرۆك وەزیرانەوە تویتێكی كرد 

ناس کورد-

موقتەدا سەدر ڕایگەیاند سەرۆك وەزیرانی عێراق نە شەرقی نە غەربی دەبێت و سام و هێز بۆ عێراق دەگێڕێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەدر لە تویتێكدا كەمێك بەر لەئێستا (13ی تشرینی یەكەمی 2021) جەختی لەوە كردەوە ئەوان دژی تیرۆر و ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و داگیركەرن و ناشهێڵن ئاشتی كۆمەڵایەتی تێكبچێت.

 

هەڵبژاردنی عێراق؛ سەدر و مالیكی هەڵكشان و حەشدی شەعبی داكشا

 

ئەم تویتەی سەدر بەدوای ئەوەدا هات كە ئەو هێزە شیعانەی پێیانوایە دەنگیان براوە بەیاننامەیەكیان دەركرد و باسیان لەوەكردووە ئەگەر دەنگەكان و ڕێوشوێنی كۆمسیۆن بەم جۆرەبن ئەوە ئاشتی كۆمەڵایەتی دەكەوێتە مەترسییەوە.

 

سەدر داوای ئەوەشی لە لایەنگرانی كردووە دان بە خۆیاندا بگرن و بەرژەوەندی گشتی بەسەر  تایبەتدا پێش بخەن.