گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆكی دەزگای زانیاری: چوار چاوەڕوانیمان هەیە لە دەرچووان

2021.10.13 - 21:36
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆكی دەزگای زانیاری: چوار چاوەڕوانیمان هەیە لە دەرچووان

ناس کورد-

 

سەرۆکى دەزگاى زانیارى یەکێتى رایگەیاند، چوار چاوەڕوانیان هەیە لەکاندیدە دەرچووەکان بۆ خولى نوێی پەرلەمانى عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەژى ئەمین لە پەیامێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە نوسیویەتى "داواكارین پەرلەمانتارانى نوێی گه‌لی کوردستان، دڵسۆزانە و هاوهەڵوێست پارێزەرى کیانى سیاسى و مافه دەستوورییه‌كانی کوردستان بن كه له‌ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا، له‌ به‌رئه‌نجامی‌ خه‌باتی درێژخایه‌ن و نه‌پساوه‌ی سه‌ركرده‌ و رۆڵه قاره‌مانه‌كانمان چه‌سپێندراون".

 

باسى لەوەشکردووە "بە لەبەرچاوگرتنى پێگه‌ی هه‌ستیار و كاریگه‌رییه‌ ناوچه‌یی و بایه‌خه نێوده‌وڵتییه‌كه‌ی، ئه‌نجومه‌نی تازه هه‌ڵبژێردراوی نوێنه‌رانی عێراق، پێویسته هاوسەنگی سیاسیی خۆى بپارێزێت لە چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و ده‌ره‌وه‌یدا".

 

"له‌م چركه‌ساته مێژووییه‌دا، ڕۆڵى هاوپەیمانان و بەتایبەت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمه‌ریکا لە بونیادنانەوە و ڕێکخستنەوەى ژێرخانى سیاسی و سەربازیى و ئەمنیی عێراق، پێویسته به‌وپه‌ڕی هه‌ماهه‌نگیی بونیادنه‌رانه‌ی نێوان دوو گه‌ل و دوو ده‌وڵه‌تی دۆست، ره‌چاو بكرێت".

 

ئەژى ئەمین دەشڵێت "ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به‌تایبه‌تتر، سه‌ركه‌وتووانی گه‌لی كوردستان له‌م كێبڕكێ دیموكراسییه‌دا، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت پشتیوانی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ها باڵاكان و ده‌نگی ڕه‌وای گه‌ل و رێنیشانده‌ری حوكمی ره‌شیدبن".