کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ده‌ركردنى فه‌رمانێك له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و تێکەڵکردنیان بە هێزە چەکدارەکانی تری عێراق له بارودۆخێكى ته‌مومژاویدا زۆر مشتومڕى به‌دواى خۆیدا بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە كاتى ده‌ركردنى فه‌رمانه‌كه لەناکاو و سوپرایز بوو بۆیان. سەرباری ڕا جیاوازەکان، ئەو فەرمانە مشتومڕەکانى لەبارەى داهاتووی حەشدی شەعبییەوە کۆتایی پێهنا کە وەک هێزێکى جێگیر دەمێنێتەوە کە سەرەتا لە پەرلەمانەوە شەرعییەتی وەرگرت و دواتر بووە دامەزراوەیەکى فەرمیی سەربازیی لە عێراق. . جگه له لێدوان و چالاکییەکانی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە لە گەرمەى بارگرژییەکانی ئەمریکا و ئێران و سه‌رپه‌رشتیکردنی ڕاگه‌یاندنى نه‌خشه‌ى یه‌كڕیزى نیشتیمانى عێراق لە 18ی حوزەیرانی 2019 و دواتریش ڕاگەیەنراوی هاوبه‌شى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراقى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى چه‌ك بۆ ده‌ستى ده‌وڵه‌ت، چاودێران چاوه‌ڕوانى هیچ هه‌ڵویستێكى ڕونتریان له حكومه‌ت نەدەکرد له‌باره‌ى ورده‌كارییه‌كانى كاروبارى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه، به تایبه‌تیش فه‌رمانى 237 کە به شێوه‌یه‌كى گشتى په‌یوه‌ندى به یاسایى حه‌شدى شه‌عبى و هه‌مان ئه‌و ڕێنمایانه‌وه هه‌یه كه پێشتر له‌و باره‌یه‌وه ده‌ریكردوون. دیسکی کاروباری سیاسی دەزگای ناس چوار سیناریۆ دەخاتەڕوو کە ئایندەی پەیوەندییەکانی عادل عەبدولمەهدی و حەشدی شەعبی دەخاتەڕوو. . سیناریۆى یه‌كه‌م: گه‌ڕى پاكسازییه‌كى نوێ . سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌توانن وا لە فەرمانەکە تێبگەن کە هۆکارێکە بۆ پاراستنیان، ئه‌مه‌ش ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ گه‌ڕێكى تر پاكسازیی لە ڕیزەکانى حەشدی شەعبیدا، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌و ڕوداوانه‌ى له‌مانگى شوباتى ئه‌مساڵدا لە چه‌ند شارێك ڕوویاندا و بووه هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند باره‌گایه‌ك كه ناوى حه‌شدى شه‌عبیان به‌كارهێنابوو دابخرێن و سه‌رپه‌رشتیاره‌كانیشیان كه بانگه‌شه‌ى ئەوەیان ده‌كرد په‌یوه‌ندییان به حه‌شده‌وه هه‌یه ده‌ستگیربكرێت. ئه‌و جۆره ڕێوشوێنانه‌ش پێده‌چێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ش بداته‌وه كه به‌مدواییانه ده‌وروژێنران له‌سه‌ر ئه‌و بۆردومانه موشه‌كییانه‌ى له ناوخۆى شاره‌كانه‌وه ده‌كرانه سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى ئابوریی و بنكه‌ى سه‌ربازیی له شاره‌كانى به‌سره و موسڵ و به‌غدا و سه‌لاحه‌ڵادین کە دەوترا ئەو کارانە لەلایەن چەند گروپێکى بچوکی چەکدارییەوە دەکرێن. ئه‌م سیناریۆیه نمونه‌یه بۆ كۆتایهاتنى ئه‌و مشتومڕانه‌ى كه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م گروپه چه‌كدارییه‌كانى سه‌ر به‌حه‌شد ده‌خرێنه‌ڕوو و هه‌میش ده‌رفه‌تێكه بۆ پابه‌ندبونیان به یاساكانى حكومه‌تى عێراقه‌وه و هه‌ره‌وه‌ها چاره‌سه‌ركردنى هه‌ندێ حاڵه‌تى لادانه له كاروباره یاساییه‌كانى خۆى و ڕێگرتنه له ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى له كاروباره‌كانى. . سیناریۆى دووه‌م: چارەسەرکردنی بەریەککەوتنەکان . سیناریۆى دووه‌میش پەیوەندی بە سیناریۆی یەکەمەوە هەیە هەرچەندە ئاكامه‌كه‌ى شتێكى تر بێت، سیناریۆى دووه‌م په‌یوه‌ندی به ده‌ركه‌وتنى هه‌ندێک به‌ریه‌كکه‌وتنى نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ند گروپێكى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه هەیە به تایبه‌ت له دواى زنجیره‌یه‌ك هێرشى موشه‌كى بۆ سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى نه‌وتى و سه‌ربازگه‌یه‌كى عێراقى كه سه‌ربازى ئه‌مریكیشیان تێدا بوو، چونکە بەو کارانە حكومه‌تى خسته حاڵه‌تى ئیحراجیه‌كى گه‌وره‌وه، بەڵام ئێستا به‌پێى ئه‌م سیناریۆییه فه‌رمانى 237 گوزارشتكردنه له‌و به‌ریه‌كه‌وتن و ئیحراجیه‌ى حكومه‌ت، حكومه‌تى عێراقى به‌ڕوونى ده‌ڵیت نیه‌تى ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كانى نێو حه‌شدى شه‌عبى بخاته ژێر كۆنترۆڵى دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانى حكومه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌یه كه به موشه‌ك له‌لایه‌ن گروپه چه‌كدارییه‌كانه‌وه ده‌كرانه سه‌ر دامه‌زراوه‌كان به‌ڵام حكومه‌ت هیچ نیه‌تێكى ئه‌وه‌ى نیه سزای به‌كۆمه‌ڵى هه‌موو گروپه‌كانى نێو حه‌شدى شه‌عبى بدات، ڕه‌نگیشه فه‌رمانه‌كه گوزارشتیش بێت له هه‌ندێ گروپى نێو حه‌شدى شه‌عبى كه ده‌یانه‌وێت به دووربن له‌هه‌ر تۆمه‌تێك به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌وه كه ئه‌نجامده‌درێن. . سیناریۆى سێیەم: گروپێك ملكه‌چ ده‌بن و ئه‌وانى تریش یاخى . ئه‌م سیناریۆیه گریمانه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه چه‌ند گروپێكى حه‌شدى شه‌عبى مل بۆ فه‌رمانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بده‌ن، گروپى تریش ڕه‌تیبكه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش چه‌ند کاردانەوەیەکى لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌م سناریۆیه له‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه چه‌ند لایەنێکى سه‌ره‌كى نێو حه‌شدى شه‌عبى له نمونه‌ى سه‌رایه سه‌لام و كه‌تائیىبى ئه‌هلى هه‌ق و سه‌رایه‌ى عاشورا پێشوازییان له فه‌رمانه‌كه كرد و له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێكى جیاواز په‌رۆشیان بۆ ده‌ربڕى، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێكى تر بێده‌نگیان لێكردوه. هێشتا به فه‌رمى حه‌شدى شه‌عبى به‌كۆى گروپه‌كانیه‌وه پێشوازیان لێنه‌كردووه‌ـ ئه‌وه‌ى ڕویداوه هه‌ڵویستى تاكلایه‌نه‌ى گروپه‌كانى حه‌شد بووه، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نێگیکی له بەردەەم حكومه‌تتدا دروستكردوه، ئه‌و گروپانه‌ى كه ڕه‌نگه پابه‌ندى بڕیاره‌كه نه‌بن حكومه‌ت چ ڕێوشوێنیك له‌دژیان ده‌گرێته‌به‌ر؟ . سیناریۆى چواره‌م: عه‌بولمه‌هه‌دى و حه‌شد به‌ره‌و ڕێککەوتنى تر . سیناریۆى چوارەم واى بۆ ده‌چێت عادل عه‌بدولمه‌هدى و سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌ره‌و لێکتێگه‌شتنى زیاتر هه‌نگاو ده‌نێن، به تایبه‌تى پێشتر هاوپه‌یمانى فه‌تح كه به باڵى سیاسى حه‌شدى شه‌عبى دادەنرێت به‌شداریان له‌سه‌رخستنى عه‌بدولمه‌هدى کرد بۆ چوونه سه‌ر كورسى دەسەڵات، تاوەکو په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به‌رده‌وام بێت و ته‌نانه‌ت له یه‌كلابوونه‌وه‌ى ناكۆكیه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مریكاش دا یه‌ك هه‌ڵوێستیان هه‌بێت. بەپێی ئەم سیناریۆ، عه‌بدولمه‌هه‌دى هاوشانى حه‌شدى شه‌عبى پشتگیری ئێران دەکات لەدژی ئەمریکا، هه‌رچه‌نده ئه‌م بژارده‌یه‌ش دوور و ئه‌سته‌مه به‌ڵام ئه‌گه‌رى ڕودانیشى هه‌یه، چونكه شانۆى سیاسى عێراقى پڕیه‌تى له لایه‌نگریی و نه‌رمی نواندنى گه‌وره له ڕوداوه سیاسیه‌كاندا.