گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

راوێژکارێکى کازمى هۆشداریدەدات لە ’’هەڵگرتنى چەک’’ دژى دەوڵەت

2021.10.13 - 21:10
App store icon Play store icon Play store icon
راوێژکارێکى کازمى هۆشداریدەدات لە ’’هەڵگرتنى چەک’’ دژى دەوڵەت

ناس کورد-

 

راوێژکارى مستەفا کازمى بۆ کاروبارى هەڵبژاردن هۆشداریی دەدات لە هەڵگرتنى چەک دژى دەوڵەت و دەڵێت ئەوەى ئەو بڕیارە بدات کاتى پێداچونەوەى نابێت بە بڕیارەکەیدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موهەند نەعیم لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "دیمەنى ئێستاى وڵات هێشتا کاریگەرى شێواندنى مێژووى چەکداریی و مامەڵەى سەربازى هەندێ حزبى لەسەرە".

 

وتیشى "پێویستە حزبەکان بەچەکى یاسا مامەڵە بکەن و عەقڵیەتى سەربازى جێبهێڵن، خۆپیشاندانەکانى تشرین و رژانى خوێن سەرەتاى کۆتایی زمانى چەک بوو".

  

وتیشى "ئەوەى بیر لە هەڵگرتنى چەک دژى دەوڵەت دەکاتەوە ناتوانێت پێشبینى ئەو زیانە بکات کە بەریدەکەوێت تەنانەت كاتى پێداچونەوە بە خۆى و بڕیارەکەشیدا نابێت".

 

نەعیم جەختیکردەوە، چەکى دەوڵەت رێزلێگیراوە و ئەوەى بەرەنگارى دەوڵەت ببێتەوە دۆخى هاوشێوەى ئەبوبەکر بەغدادى دەبێت.