گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئەندامانى خانەى راپەڕاندنى گۆڕان بەکۆمەڵ دەستیان لەکارکێشایەوە

2021.10.13 - 19:03
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامانى خانەى راپەڕاندنى گۆڕان بەکۆمەڵ دەستیان لەکارکێشایەوە

ناس کورد-

ئەندامانى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان بەکۆمەڵ دەستیان لەکارکێشایەوە، دواى شکستهێنانى بزوتنەوەکە لەهەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خانەى راپەڕاندنى گۆڕان لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە، هاوکات لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت".

 

خانەی راپەڕاندنى گۆڕان پێکدێت لە رێکخەری گشتی، سکرتێری کاروباری جڤاتی نیشتیمانی، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان، سکرتێری کاروباری باژێرەکان، سکرتێری کاروباری ژورەکان، سکرتێری کاروباری خەڵک، سەرۆکی جڤاتی گشتی.

 

١: رێکخەری گشتی عومەری سەید عەلی

٢: سکرتێری کاروباری جڤاتی نیشتیمانی شێخ کامیل قادر

٣: سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان سەفینی مەلا قەرە

٤: سکرتێری کاروباری باژێرەکان ئاسۆ رەحیم

٥: سکرتێری کاروباری ژورەکان دەرباز محەمەد

٦: سکرتێری کاروباری خەڵک برزۆ مەجید

٧: سەرۆکی جڤاتی گشتی جەمال حاجی محەمەد