گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وادەى راگرتنى کارکردن بە پێناسى بارى شارستانى دیاریکرا

2021.10.13 - 18:57
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى راگرتنى کارکردن بە پێناسى بارى شارستانى دیاریکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق وادەى راگرتنى کارکردنى بەپێناسى بارى شارستانى دیاریکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا خالید محەنا وتەبێژى فەرمى وەزارەتى ناوخۆ بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکانى رەگەزنامە بەردەوامن لەکارکردن بۆ رایکردنى مامەڵەى هاوڵاتییان تایبەت بە دەرکردنى کارتى نیشتیمانى.

 

وتیشى "راگرتنى کارکردن بە پێناسی بارى شارستانى لەگەڵ تەواوبوونى ڕێژەیەکى زۆرى کارتى نیشتیمانى و دابەشکردنى دەبێت بەسەر هاوڵاتییاندا".

 

وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ باسى لەوەشکرد، بەپێی پێشبینییەکان ساڵى داهاتوو زۆرینەى هاوڵاتییان دەبنە خاوەنى کارتى نیشتیمانى.