گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

رونکردنەوەیەکى فەرمى لەگۆڕانەوە لەبارەى ’’پێشنیازى یەکگرتنەوە’’ لەگەڵ یەکێتى

2021.10.13 - 18:10
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوەیەکى فەرمى لەگۆڕانەوە لەبارەى ’’پێشنیازى یەکگرتنەوە’’ لەگەڵ یەکێتى

ناس کورد-

 

ئەندامێکى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان رەتیکردەوە پێشنیازى کۆتایی هاتنى بزوتنەوەکە و یەکگرتنەوەى کردبێت لەگەڵ یەکێتى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ رەحیم ئەمڕۆ چوارشەممە لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "ئێمە سەر لەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە بەدرۆ دەخەینەوە پێمان وایە ئەمە دەستێکی تێکدەرە لە ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان".

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی 

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی گوایە ئاسۆ ڕەحیم 

ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن پێشنیاری بۆ ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن کردبێت کە بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی پێبێت و یەکگرتنەوە ئەنجام بدات لەگەڵ لایەنیتر ، ئێمە سەر لەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە بەدرۆ دەخەینەوە پێمان وایە ئەمە دەستێکی تێکدەرە لە ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە جێی دڵسۆزیان بۆ بزوتنەوەکە و هەوڵدانیان بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان هەمیشە لە ڕێی ڕاگەیاندنی سێبەرەوە هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ تێکدانی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان .

 

٢٠٢١/١٠/١٣