گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى کازمى و بلاسخارت لەسەر هەڵبژاردن

2021.10.13 - 17:12
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى کازمى و بلاسخارت لەسەر هەڵبژاردن

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و جینین بلاسخارت نێردەى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە و تاوتوێی پڕۆسەى هەڵبژاردنیان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیران، کازمى ئەمڕۆ پێشوازى لە بلاسخارت کردووە و پێکەوە تاوتوێی هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانیان کردووە.

 

بلاسخارت پیرۆزبایی لە کازمى کردووە بەبۆنەى سەرکەوتنى هەڵبژاردنەوە، هەروەها ستایشى پلانى لۆجیستى و ئەمنى حکومەتى کردووە لەو بارەیەوە.

 

جەختیشیکردووەتەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان لایەنێکى پاڵپشتیکەر دەبێت بۆ رێوشوێنەکانى کۆمسیۆن لەپێناو دەرچوونى ئەنجامى هەڵبژاردن کە رەنگدانەوەى ئیرادەى دەنگدەران بێت.