گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشێکی هاوینەی گەرم هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2021.10.13 - 14:49
App store icon Play store icon Play store icon
کەشێکی هاوینەی گەرم هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ کەشێکی هاوینەی گەرم تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەڕێژەی 3 تا 5 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەسناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (13ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە کەشوھەوایەکی گەرم و شێدار لە ناوچەکەدا دەڕەخسێنێت.

 

بۆیە بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەیە ئەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم؛

 

سلێمانی 34 پلە

ھەولێر 35 پلە

دھۆک 32 پلە

ھەڵەبجە 34 پلە

کەرکوک 36 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان بەرزدەبێتەوە لە نێوان 38 تا 40 پلەی سیلیزیدا

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین لەنێوان 32 بۆ 34 پلە ئەبێت

 

دەشڵێت، "خێرای با ئاسایی ئەبێت 5-15کم/س لە ئاڕاستەی باشوری ڕۆژئاواوە، ئاسمانی ناوچەکەش بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەوری کەمی ئەبێت."

 

جەختی لەسەر ئەوەشکردووە، "کاریگەری ئەم گەرمایە تا ڕۆژی شەممەی سەرەتای ھەفتەی ئایندە بەردەوامی ئەبێت و لەھەمان ڕۆژەوە کاریگەری کەم دەبێتەوە، واتا تەنھا سبەی و دوو سبەی کاریگەری ئەبێت، لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەمەی ئەم مانگەدا وەک پێشتر ڕامانگەیاند بارستە ھەوایەکی سارد ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەرادەیەکی بەرچاو ڕوو لە نزمبوونەوە دەکاتەوە".

May be an image of text