گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیای کۆمەڵ: کورسییەکانمان دەکەین بە سێ

2021.10.13 - 13:36
App store icon Play store icon Play store icon
میدیای کۆمەڵ: کورسییەکانمان دەکەین بە سێ

ناس کورد-

پەیجی فەرمی کۆمەڵی دادگەری لە فەیسبوک نوسیویەتی، "پشتیوان بەخوا دەنگە دزراوەكانمان دەگەڕێنینەوە و كورسیەكانمان دەكەین بە سێ".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیجی فەرمی کۆمەڵی دادگەری لە کوردستان هیچ زانیارییەکی تری لەبارەى چۆنیەتی زیادکردنی کورسییەکانیان نەخستووەتەڕوو تەنها نوسیویەتی "چاوەڕوان بن".

me_ga.php?id=4649

پاش ئەوەى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگی بەشێکی دیکەی لە سندوقەکانی دەنگدان هەژمار کرد، گۆرانکاری بەسەر کورسیی ھەندێک لایەن ھاتووە، کاندیدێکی پارتی لە دھۆک کەوتە پێش کاندیدێکی یەکگرتووەوە، بەم شێوەیە پارتی کورسییەکانی بۆ 33 کورسی بەرزبووەتەوە.

 

دوێنێ کۆمسیۆن ئاشکرای کرد، دەنگی هەشت هەزار و 547 وێستگە بە دەست جیاکرانەوە و دەنگەکانیان دەخرێتە سەر ئەنجامە گشتییەکە، ژمارەی کورسییەکانی یەکگرتووش کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان چوار کورسی بوون، بۆ سێ دابەزی.

 

لە بازانەی دووی دهۆک، کاندیدێکی پارتی بەناوی عەبدولواحید ئەحمەد پێش کاندیدەکەى یەکگرتوو بەناوی عومەر کۆچەر کەوت، عومەر کۆچەریش بەهۆی سیسمی کۆتا دەرناچێت و کاندیدێکی ژن بەناوی زوزان عەلی دەچێتە پەرلەمان.