گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕان دوو بڕیاری گرنگی دا: کشانەوە و دەستلەکارکێشانەوە

2021.10.13 - 12:27
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕان دوو بڕیاری گرنگی دا: کشانەوە و دەستلەکارکێشانەوە

ناس کورد-

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، بزوتنەوەى گۆڕان لە کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانیدا بڕیاری دا لە حکومەتی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بکشێتەوە، هەروەها بڕیاری دا ڕێکخەری گشتی وخانەی ڕاپەراندن دەست لەکار بکێشنەوە و بۆیان نەبێ خۆیان کاندید بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێشتا کۆبوونەوەکە بەردەوامە و بڕیارە چەند بڕیارێکی تر بدرێت.

 

دوێنێ سێشەممە، 12ی تشرینی یەکەمی 2021، جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ بڕیارى پێویست دەدرێت لەسەر دۆخى ئێستاى بزوتنەوەکە دواى شکستهێنانى لەهەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق کە هیچ کورسییەکی بەدەستنەهێنا.

 

پێشڕەو رەئوف، سکرتێرى جڤاتى گشتى گۆڕان بە میدیاى حزبەکەى راگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا گەیشتنە کۆمەڵێک راسپاردە کە ئەمڕۆ دەخرێنە بەردەست جڤاتى نیشتیمانى.

 

وتیشى، لە راسپاردەکاندا جەخت لە ئیجرائاتى ڕیشەیی کراوەتەوە لەسەرووى هەمویانەوە رێکخەرى گشتى و خانەى ڕاپەڕاندن.