گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکگرتوو: دەستکاریکردنی دەنگەکان ڕەت دەکەینەوە

2021.10.13 - 11:56
App store icon Play store icon Play store icon
یەکگرتوو: دەستکاریکردنی دەنگەکان ڕەت دەکەینەوە

ناس کورد-

دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند، بەپێی ئامار و داتاکان عومەر کۆچەر دەنگی پێویستی بۆ دەرچوون بەدەستهێناوە و "هەر جۆرە دەستکاریکردنێکی نایاسایی ڕەت دەکەینەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (13ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "سەبارەت بەو هەواڵانەی كە باس لە گۆڕانكاری دەكەن بەسەر ئەنجامە بەراییەكانی ڕاگەیاندراو لە لایەن كۆمسیۆنەوە، ئێمە لە دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە نزیكەوە ئاگادارین و بە دواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكەین، ئێمە دڵنیاین كە دەنگەكانی دكتۆر عومەر كۆچەر زۆر زیاترە لەوەی كە راگەیاندراوەو لەو بوارەدا هەر جۆرە دەستكاری كردنێكی نا یاسایی ڕەت دەكەینەوە."


دەشڵێت، "نزیك لە هەشتاو هەشت سندوقی دەنگدانی گشتی ماون بژمێردرێن و زانیاری تەواو لەبەردەستمانە كە لە زۆربەی هەرە زۆری ئەو سندوقانە دەنگی زۆرینەمان بردۆتەوە، داتا كۆكراوەكانی چاودێران دەیسەلمێنن دكتۆر عومەر كۆچەر لە بازنەكەی خۆیدا لە ریزبەندی دووەمدایە و سەركەوتنی بەدەست هێناوە."

 

پاش ئەوەى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگی بەشێکی دیکەی لە سندوقەکانی دەنگدان هەژمار کرد، گۆرانکاری بەسەر کورسیی ھەندێک لایەن ھاتووە، کاندیدێکی پارتی لە دھۆک کەوتە پێش کاندیدێکی یەکگرتووەوە، بەم شێوەیە پارتی کورسییەکانی بۆ 33 کورسی بەرزبووەتەوە.

 

دوێنێ کۆمسیۆن ئاشکرای کرد، دەنگی هەشت هەزار و 547 وێستگە بە دەست جیاکرانەوە و دەنگەکانیان دەخرێتە سەر ئەنجامە گشتییەکە،  ژمارەی کورسییەکانی یەکگرتووش کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان چوار کورسی بوون، بۆ سێ دابەزی.

 

لە بازانەی دووی دهۆک، کاندیدێکی پارتی بەناوی عەبدولواحید ئەحمەد پێش کاندیدەکەى یەکگرتوو بەناوی عومەر کۆچەر کەوت، عومەر کۆچەریش بەهۆی سیسمی کۆتا دەرناچێت و کاندیدێکی ژن بەناوی زوزان عەلی دەچێتە پەرلەمان.