گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بۆ بەجێهێنانى فەریزەى حەج حەوت هەزار کەس لە هەرێمەوە گەشتى سعودیە دەکەن

2019.07.03 - 12:07
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ بەجێهێنانى فەریزەى حەج حەوت هەزار کەس لە هەرێمەوە گەشتى سعودیە دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح وا بڕیارە 10ى تەموز گەشتی حاجیانی کوردستان لە فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو وڵاتی سعودیە دەست پێبکات، بەگوێرەى ئەو پلانەى داندراوە دەبێت لە ماوەی 15 ڕۆژدا هەموو حاجیانی هەرێم گەشتەکانیان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامبدەن. . نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بڕیارە لە 10ى ئەم مانگەوە یەکەم گەشتی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەلێرەوە بەرەو سعودیە بەڕێبکەوێت". . "حاجیانى هەرێم لەڕیگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە گەشتەکانیان بۆ وڵاتی سعودیە ئەنجامدەدەن، ئەگەر فرۆکەکان قەبارەیان گەورە بێت، ئەوە ژمارەی گەشتەکان کەمتر دەبن، بڕیاریشە هەموو گەشتەکان لەماوەی 15 ڕۆژدا کۆتاییان پێبێت"، نەبەز ئیسماعیل واى وت. . لەبارەی ژمارەى حاجیانى هەرێمەوە وتەبێژەکەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم ئاشکراى کرد: "بۆ ئەمساڵ حەوت هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج دەچنە وڵاتی سعودیە، ئەو ژمارەیەش زیادى کردووە، بەتایبەت دوای ئەوەی عێراق پشکی هەرێمی زیادکرد، بەهۆی زیادبوونی پشکی عێراق لەلایەن سعودییەوە، کە زیاتر لە  دوو هەزار کەس بۆ پشکی هەڕێم زیادکرا". . بەگوێرەى وتەکانى نەبەز ئیسماعیل، تێچووی گەشتی حەجی ئەمساڵ بۆ ئەوانەى بە تیروپشک ناویان دەرچووە، بریتى دەبێت لە چوار هەزار 200 دۆلار، بەڵام 802 کەسیش گەشتی حەجی بازرگانی ئەنجام دەدەن، کە تێچووەکەى شەش هەزار و 300 دۆلار دەبێت. . .