گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامی 300 سندوق ماوە بخرێنە سەر ئەنجامی گشتی

2021.10.13 - 10:31
App store icon Play store icon Play store icon
لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامی 300 سندوق ماوە بخرێنە سەر ئەنجامی گشتی

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نوسینگەی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هێشتا ئەنجامی نزیکەى 300 سندوق لە پارێزگای سلێمانی ماون و دوای جیاکردنەوەى دەستیی دەنگەکان، دەخرێنەسەر ئەنجامی گشتی کە "ئەوەش گۆڕانکاری دروست دەکات".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ی تشرینی یەکەمی 2021) سەرچاوەیەکی بەرپرس لە کۆمسیۆنەکە تایبەت بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، لە هەر پێنج بازنەکەى سلێمانی نزیکەى 300 سندوق ماون ئەنجامەکانیان بخرێتەسەر ئەنجامی گشتی کە لە ماڵپەڕی کۆمسیۆن بڵاوکراونەتەوە، لە شەوی ڕابردووەوە ژماردنی دەستی دەستیپێکردووە لە بەغدا و دوای تەواوبوونی، ئەنجامەکان دەخرێنەسەر ماڵپەڕەکە."

 

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەوە گۆڕانکاری لە ئەنجامەکاندا دروست دەکات بەڵام زۆر گەورە نابێت، چونکە پێشتر پسوڵەی ئەو سندوقانە دراوەتەوە بە بریکاری حزبەکان، ئەگەر حزبەکان لای خۆیانەوە ئەنجامی پسوڵەکان کۆبکەنەوە، هەمان ئەو ژمارە دەردەچێت کە لە کۆتاییدا دەردەچێت".

 

زیاتر بخوێنەوە: گۆڕانکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕوویدا: پارتی زیاد کرد و یەکگرتوو کەم

 

لەبارەى هۆکاری بەدەست ژماردنەوەى ئەو سندوقانە، ئەو سەرچاوە بەرپرسە لە کۆمسیۆن دوو هۆکاری خستەڕوو، یەکەمیان ئەوەیە کە ئەنجامی هەندێک لە سندوقەکان لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە نەگەیشتوونەتە کۆمسیۆن، هۆکاری دووەمیش ئەوەیە کێشە لە فلاشی هەندێک لە سندوقەکاندا هەبووە.

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو ماڵپەڕی فەرمی کۆمسیۆن دووەم وەشاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە کە هەندێک گۆڕانکاری تێدابوو بەراورد بە وەشاندنی یەکەمی ئەنجامەکان کە ڕۆژێک دوای هەڵبژاردن ڕاگەیەنرا، کۆمسیۆن جەختی کردووەتەوە کە هێشتا ئەنجامەکان کۆتایی نین و لە ماوەی 20 ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی دەردەچن.