گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دوای گۆڕانکارییەکان بە یەک کلیک بخوێنەوە

2021.10.13 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دوای گۆڕانکارییەکان بە یەک کلیک بخوێنەوە

ناس کورد-

ماڵپەڕی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ماڵپەڕی خۆی ئەنجامی بەرایی بڵاوکردەوە دوای زیادکردنی دەنگی هەشت هەزار و 547 وێستگە کە بە دەست جیاکراونەتەوە و خراونەتەسەر ئەنجامە گشتییەکە، بەوهۆیەشەوە بەشێک لە کورسی لایەنەکان گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کلیکی لێرە بکە بۆ چوونەناوەوە

 

پاش ئەوەى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگی بەشێکی دیکەی لە سندوقەکانی دەنگدان هەژمار کرد، گۆرانکاری بەسەر کورسیی ھەندێک لایەن ھاتووە، کاندیدێکی پارتی لە دھۆک کەوتە پێش کاندیدێکی یەکگرتووەوە، بەم شێوەیە پارتی کورسییەکانی بۆ 33 کورسی بەرزبووەتەوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: گۆڕانکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕوویدا: پارتی زیاد کرد و یەکگرتوو کەم

 

 

دوێنێ کۆمسیۆن ئاشکرای کرد، دەنگی هەشت هەزار و 547 وێستگە بە دەست جیاکرانەوە و دەنگەکانیان دەخرێتە سەر ئەنجامە گشتییەکە.

 


ژمارەی کورسییەکانی یەکگرتووش کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان چوار کورسی بوون، بۆ سێ دابەزی.

 

لە بازانەی دووی دهۆک، کاندیدێکی پارتی بەناوی عەبدولواحید ئەحمەد پێش کاندیدەکەى یەکگرتوو بەناوی عومەر کۆچەر کەوت، عومەر کۆچەریش بەهۆی سیسمی کۆتا دەرناچێت و کاندیدێکی ژن بەناوی زوزان عەلی دەچێتە پەرلەمان.

me_ga.php?id=4648

شەوی ڕابردوو سەرچاوەیەکى بەرپرس لە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان سڕینەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنى لەسەر پێگەى فەرمى ڕەتکردەوە و جەختی کردەوە ئەو پرسە پەیوەستە ئەنجامى 8574 سندوقەوە کە بۆ ئەنجامەکان زیاد دەکرێن.

 

سەرچاوەکە شەوی سێشەممە بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، لەهەندێ دەزگاى راگەیاندن هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە لەبارەى سڕینەوەى ئەنجامى هەڵبژاردن لە پێگەى فەرمى، بەڵام راستییەکەى ئەوەیە ئەو بابەتە پەیوەستە بە کێشانەوەى ئەنجام و گۆڕانکاریکردن تێیدا دواى زیادکردنى ئەنجامى 8574 سندوق دواى بەڕێوەچوونى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان بەپێی ئەو تیروپشکەى ئەنجامدراوە.

 

وتیشى "ئەنجامەکان دوبارە بڵاودەکرێنەوە لەسەر پێگى فەرمى لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا، دواى وردبینى و زیادکردنى ئەنجامى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان".

 

بەوتەى سەرچاوەکە، 3681 سندوق کێشەى تەکنیکیان هەبووە لە رۆژى دەنگدان، لە چوارشەممەوە بەشێوەى قۆناغ بەندى دەکرێنەوە و دەنگەکانیان دەژمێردرێن لەبەرچاوى دەزگاکانى راگەیاندن و نوێنەرانى حزبەکان و کاندیدان لەناوچەى سەوز.

 

جەختیشیکردەوە، ئەنجامى ئەو سندوقانە زیاد دەکرێن بۆ ئەنجامى گشتى دواى کۆتایی هاتنى پڕۆسەى ژماردنى دەستى، ئەوەش دەبێتە ئەنجامى کۆتایی خولى پێنجەمى پەرلەمان.