ناس کورد-
موقتەدا سەدر رایگەیاند، دواکەوتنى راگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردن و فشار دروستکردن لەسەر کۆمسیۆن زیان بە گەل دەگەیەنن و داواش لە لایەنە ناڕازییەکان دەکات کارێک نەکەن پەشیمانى بەدوادابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەدر ئەمڕۆ سێشەممە لە تویتێکدا رایگەیاند "گرنگ نییە کێ براوەى هەڵبژاردنە، گرنگ گەلى عێراقە".
دەشڵێت "زیانمەندى یەکەم لە ناکۆکییە سیاسییەکان لەسەر سندوقەکانى دەنگدان و دواکەوتنى راگەیاندنى ئەنجامەکان و فشار لەسەر کۆمسیۆن گەلە نەک کوتلە سیاسییەکان".
سەدر داواى دانبەخۆداگرتنى کردووە لەپێناو وڵات و پابەندبوون بە رێگا یاساییەکان بۆ یەکلاییکردنەوەى تانەکانى هەڵبژاردن و دەڵێت "کارێک مەکەن پەشیمانى بەدوادا بێت".