گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کۆمسیۆن هۆکارى لابردنى ئەنجامى بەرایی لە پێگەى فەرمى ئاشکرادەکات

2021.10.12 - 22:27
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن هۆکارى لابردنى ئەنجامى بەرایی لە پێگەى فەرمى ئاشکرادەکات

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى بەرپرس لە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان سڕینەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنى لەسەر پێگەى فەرمى رەتکردەوە و جەختدەکاتەوە ئەو پرسە پەیوەستە ئەنجامى 8574 سندوقەوە کە بۆ ئەنجامەکان زیاد دەکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە ئەمڕۆ سێشەممە بۆ "ناس" ئاماژەى بەوەکرد، لەهەندێ دەزگاى راگەیاندن هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە لەبارەى سڕینەوەى ئەنجامى هەڵبژاردن لە پێگەى فەرمى، بەڵام راستییەکەى ئەوەیە ئەو بابەتە پەیوەستە بە کێشانەوەى ئەنجام و گۆڕانکاریکردن تێیدا دواى زیادکردنى ئەنجامى 8574 سندوق دواى بەڕێوەچوونى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان بەپێی ئەو تیروپشکەى ئەنجامدراوە.

 

وتیشى "ئەنجامەکان دوبارە بڵاودەکرێنەوە لەسەر پێگى فەرمى لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا، دواى وردبینى و زیادکردنى ئەنجامى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان".

 

بەوتەى سەرچاوەکە، 3681 سندوق کێشەى تەکنیکیان هەبووە لە رۆژى دەنگدان، لەسبەینێ چوارشەممەوە بەشێوەى قۆناغ بەندى دەکرێنەوە و دەنگەکانیان دەژمێردرێن لەبەرچاوى دەزگاکانى راگەیاندن و نوێنەرانى حزبەکان و کاندیدان لەناوچەى سەوز.

 

جەختیشیکردەوە، ئەنجامى ئەو سندوقانە زیاد دەکرێن بۆ ئەنجامى گشتى دواى کۆتایی هاتنى پڕۆسەى ژماردنى دەستى، ئەوەش دەبێتە ئەنجامى کۆتایی خولى پێنجەمى پەرلەمان.