گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەى مانگە دەستکردەکان

ئاماژەى بارینى یەکەم بارانى ئەمساڵ دەرکەوت

2021.10.12 - 21:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئاماژەى بارینى یەکەم بارانى ئەمساڵ دەرکەوت

ناس کورد-

 

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەپێی تازەترین وێنەى مانگە دەستکردەکان و هاتنى گەواڵە هەور بۆ ڕۆژئاوا و باکورى هەرێم پێشبینى دەکرێت سبەى لە کاتەکانى بەیانى زوودا کەمێک نمە باران و هەورە تریشقە لەو ناوچانە ببارێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەروەها سبەى پلەکانى گەرما بە 1 تا 2 پلە دادەبەزێت لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم، لەئیستا دا تۆزێکى سوک لە ناو شاری دهۆک بوونى هەیە و مەودای بینینى کەم کردۆتەوە بۆ 7 کم.

 

پێشتر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "سبەی چوارشەمە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانمان ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەھەندێک کات بۆ ھەوری تەواو لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەدا ئەگەرەکانی بارانبارین  کراوە دەبێت بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی و بارانی تاو تاو بە روودانی ھەورە بروسکە و زیادبوونی خێرایی با بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و سنورە شاخاوییەکانی پارێزگاکەدا کاریگەری زیاتر دەبێت." 

No photo description available.