گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

کازمى: کۆگا و سندوقەکانى دەنگدان دەپارێزین

2021.10.12 - 21:28
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، کۆمسیۆن ئەرکى خۆى بەجێهێنا، ئێستا ئەرکى هێزە چەکدارەکانە کۆگاکانى کۆمسیۆن و سندوقەکان بپارێزن بۆ ئەوەى دەستکەوتى دەنگدان لەبار نەبرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لەوتەیەکدا لەمیانەى بەسەرکردنەوەى کارەکانى چاودێرى کۆگاکانى کۆمسیۆن وتى "ئەمە یەکەم هەڵبژاردن بوو بەبێ بوونى پێشێلکارى لە رۆژى دەنگدان و رۆژانى پێشتردا، یەکەم هەڵبژاردن بوو بەبێ بوونى گروپەکانى مردن و تیرۆر کە هەڕەشەیان لەدەنگدەران دەکرد".

 

وتیشى "هەڵبژاردنى ئەمجارە یەکەم هەڵبژاردن بوو کە کێبڕکێی  تێدابوو بەبەشدارییەکى مەعقوڵى دەنگدەران".