گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هاوپەیمانى فەتح: بەدڵنیاییەوە ئەنجامى هەڵبژاردن دەگۆڕێت

2021.10.12 - 21:12
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانى فەتح: بەدڵنیاییەوە ئەنجامى هەڵبژاردن دەگۆڕێت

ناس کورد-

هاوپەیمانى فەتح جەختیکردەوە کە ئەنجامى هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە و بەڵگەیان هەیە کە دەیسەلمێنێت دەنگى پێویستیان هێناوە بۆ سەرکەوتنیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد ئەسەدى وتەبێژى هاوپەیمانێتییەکە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا لەبەغدا کە پەیامنێرى "ناس" تێیدا ئامادە بوو وتى "رەتکردنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردن دژى هیچ کوتلەیەکى سیاسی براوە نییە، ئەو وێستگانەى دەنگەکانیان بەدەست جیادەکرێتەوە یەک ملیۆن دەنگى ئێمەى تێدایە".

 

وتیشى ئەوان کێشەیان لەگەڵ رەوتى سەدر و لیستەکانى تر نییە، ئەنجامى کۆتایی ڕێڕەوەکە دەگۆڕێت.

 

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی 2021، ڕەوتی سەدر بەژمارەیەكی زۆر كورسی كەوتە پێش ڕكابەرەكانی و هەر لەم پرۆسەیەشدا لیستەی مالیكی كورسییەكانی زیاتر كرد لەجاران لەبەرامبەریشدا كورسییەكانی فەتحی حەشدی شەعبی و لیستەكانی تر بە خێرایی پاشەكشەیان كرد.  

 

لە هەڵبژاردنی پێشوو (2018) هاوپەیمانێتی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری و بەشداری بزوتنەوەی عەسایب و ئەنجومەنی باڵا دووەم لیست بوون لەپاش سەدر و 47 كورسییان بەدەستهێنا كە زیاتر بوو لە لیستەكەی عەبادی سەرۆك وەزیران (النصر)، بەڵام لەم هەڵبژاردنە هەمان لیست دووچاری پاشەكشەیەكی گەورە بوویەوە و كورسییەكانی دابەزیوە بۆ 17، ئەمەش سەركردەكانی هاوپەیمانییەكەی دووچاری شۆك و پەرچەكرداری توند كردووە و پێیانوایە ئەوەی ڕوویداوە پلانگێڕییە لەدژیان و ئەنجامەكان ڕەت دەكەنەوە. ئەم ئەنجامە خراپەی حەشد لە كاتێكدا بزوتنەوەی (حقوق) ی حیزبوڵڵا كە چاوەڕوانی 10 كورسی بوو تەنها 1 كورسی بەدەستهێناوە و لیستەكەی فالح فەیازی سەرۆكی حەشد تەنها 4 و بەمەش حەشدەكان نزیك نەبوونەتەوە لەنیوەی كورسییەكانی پێشوویان كە لەپاش شەڕی داعش بەدەستیانهێنا.