گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبدولستار مەجید ئەنجامى هەڵبژاردن لەهەولێر رەتدەکاتەوە: سکاڵا تۆماردەکەین

2021.10.12 - 20:37
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولستار مەجید ئەنجامى هەڵبژاردن لەهەولێر رەتدەکاتەوە: سکاڵا تۆماردەکەین

ناس کورد-

 

عه‌بدولستار مه‌جید، كاندیدی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی رایگەیاند ئەنجامى هەڵبژاردن لە هەولێر رەتدەکاتەوە و سکاڵا تۆماردەکات، لەبەرئەوەى "ساختەکاریی" کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عه‌بدولستار مه‌جید کە بەپێی ئەنجامى بەرایی دەنگى پێویستى بەدەستنەهێناوە له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماژەى بەوەکرد، کە به‌ به‌رنامه‌ "ساخته‌كاری" كراوه‌و بێده‌نگ نابن.

 

وتیشى "به‌ڵگه‌ راده‌ستی كۆمیسیۆن ده‌كه‌ین و و قبوڵی ناكه‌ین".

 

عه‌بدولستار مه‌جید باسى لەوەشکرد، ناچار بن خه‌ڵك دەبەنە سه‌ر شه‌قام و هه‌موو رێكارێك ده‌گرنه‌ به‌ر.

 

بەپێی ئامارەکانى مەکتەبی هەلبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی عبدالستار مەجید ٣٧٠ دەنگ لە پێش دوا کاندیدى دەرچووى پارتى یەوەیە.