گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاسوار عەبدولواحید هەڵوێستی خۆی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار ئاشکرا کرد

2021.10.12 - 18:31
App store icon Play store icon Play store icon
شاسوار عەبدولواحید هەڵوێستی خۆی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار ئاشکرا کرد

ناس کورد-

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەی نوێ ڕایگەیاند، "ڕێککەوتن لەگەڵ هیچ لایەنێک ناکەین بۆ پۆست و بۆ وەزارەت، بەڵام پرۆژەی کوردی هەبێت بۆ مووچە، کەرکوک و حکومڕانی ئەو ئامادەین بۆ گفتوگۆ".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاسوار عەبدولواعید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (12ی تشرینی یەکەمی 2021) وتی، "سەرۆککۆماری عێراق کورد بێت یان نا یەک دینار نایەتە گیرفانی هیچ هاوڵاتییەکی عێراق و کەرکوکیش ناگەڕێتەوە نێو ئیدارەی هەرێمی کوردستان"

 

باسی لەوەشکرد، "پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەلای منەوە هیچ گرنگ نیە، كورد بێت و كورد نەبێت هیچ سودی بۆ ژیانی خەڵكی نییە".


جەختی کردووەتەوە کە "حەز ئەكەین حكومەتی داهاتووی عێراق حكومەتی زۆرینەو كەمینە هەبێت و ئۆپۆزسیۆن هەبێت".