ناس کورد-
ئەنجومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان شکستى حزبەکەى لە هەڵبژاردنى پێشوەختەدا خستە ئەستۆى خۆى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنجومەنەکە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئهمڕۆ سێشهممه 12/10/2021 بهسهرپهرشتیی عهلی باپیر سهرۆكی كۆمهڵ لهشاری ههولێر کۆبووەتەوە و پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاقو دەرئهنجامەکانی تاوتوێ کرانو قسەوباسی پێویستی لەسەرکرا.
ئاماژەى بەوەشکردووە، بەداخەوە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەئاست چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵی دادگەریی نەبوو، کۆمەڵ نەیتوانی کورسی پێویست بەدەست بهێنێ.
ئەنجومەنەکە جەختیکردووەتەوە، بەرپرسیارێتیی دەرەنجامەکان دەخاتە ئەستۆی خۆیو لەوڕوەوە ئامادەیی لەئەستۆ گرتنی هەموو بەرپرسیاریەتییەکی هەیە، لەبەرئەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بەرزترین دەستەڵاتە، هەڵسەنگاندانو بڕیاردان لەسەربارودۆخەکەو چۆنیەتی ڕوبەڕوو بوونەوەی دەرەنجامەکان بەئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سپێردرا و، بڕیاردرا لەزووترین کاتدا ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆببێتەوە و بڕیاری پێویست لەسەر بارودۆخو پێشهاتەکان دەربکرێ.