گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەلمەدا: بارزانی ناوی كاندیدی خۆی بۆ سەرۆك وەزیران داوەتە لایەنەكان

2021.10.12 - 17:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلمەدا: بارزانی ناوی كاندیدی خۆی بۆ سەرۆك وەزیران داوەتە لایەنەكان

ناس کورد-

 

رۆژنامەى "ئەلمەدا" ى عێراقى ئاشکرایکرد، مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى بە کوتلە سیاسییەکانى راگەیاندووە کە لەگەڵ تازەکردنەوەى ویلایەتى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیراندایە بۆ چوار ساڵى داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاى خۆیەوە، هۆشیاری زێباری لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "پێدەچێت دامەزرانندی حکومەتی ئەمجارە ئاسانتر بێت، چونکە لایەنە سەرەکییەکان دیارن کە کێن و ئەگەر زوو دەست بە دانوستان بکرێت ئەوا بەزوویی حکومەت پێکدێت."   

  

باسی لەوەشکرد، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ زۆرینەی لایەنە شیعی و سونییەکان باشن و هیچ کێشەمان لەگەڵ هیچ لایەنێکیان نییە و هێلکەکانیشمان ناخەینە یەک سەبەتەوە، پەیوەندیمان هەیە بۆ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، بەڵام بە دیاریکراوی چەند لایەنیکی سەرەکی و دیار هەن، پێموایە هەر ئەوانە حکومەت پێکدەهێنن."   

  

سەبارەت بە میکانیزمی چوونە بەغدا لای پارتی، هۆشیار زێباری ئەوەی خستەڕوو، " داواکانی ئێمە ڕوونە لە بەغدا کە مافە دەستورییەکانە، زۆر باسی بودجە دەکرێت، ئەوە شتێک نییە منەتمان لەسەر بکەن مافی هاووڵاتیانە و پێویست ناکات هەموو مانگێک شاند بنێرین بۆ بودجە."   

  

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردییەکان و پێشمانباشە پێکەوە بە یەکگرتوویی بچینە بەغدا و گفتوگۆی پیشوەختە بکەین و ئامادەین بۆ ئەو مەبەستە."   

  

هاوکات هۆشیار زێباری ڕەتیکردەوە، محەمەد حەلبوسی بکرێتە سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق و ڕایگەیاند، "پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە و ئەوە یەکلابووەتەوە، کوردیش نوێنەری خۆی دیاری دەکات بۆ ئەو پۆستە و لایەنە کوردییەکان ڕێکدەکەون لەسەر کەسێک بۆ ئەو پۆستە."