گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سونە و کورد و شیعە

پارتی ئامادەیی خۆی دەربڕی: له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان نزیكبوونه‌وەمان‌ هه‌یه

2021.10.12 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی ئامادەیی خۆی دەربڕی: له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان نزیكبوونه‌وەمان‌ هه‌یه

ناس کورد-

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ عێراقی و نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان لێکگه‌یشتن و نزیكبوونه‌وەیان هه‌یه و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت بە چڕی دەستپێدەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عه‌لی حوسێنله‌ چاوپێكه‌وتنێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیدا وه‌ڵامی چه‌ند پرسێك ده‌داته‌وه‌ (12ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئەوەیە کە ئێمە له‌ناو ماڵی خۆمان و له‌ كوردستان خۆمان كۆ بكه‌ینه‌وه‌، جا له ‌چوارچێوه‌ی فراكسیۆن، یان هاوپه‌یمانی، یان هه‌ر چه‌ترێكی دیكه‌ی سیاسیدا بێت و به‌ یه‌كگرتوویی بچینه‌ به‌غدا، ئه‌م جاره‌ ڕه‌نگه‌ پرسه‌كه ‌بۆ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كانیش ئاسانتر بێت، چونكه‌ به‌شێكی لایه‌نه‌ شیعه‌كان به‌هێزن و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایەنە‌ به‌هێزانه‌ ئاسانترە."

 

وتیشی، "دوای ڕاگەیاندنی ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌كانی هەڵبژاردن، لێره‌ گفتوگۆكان ده‌ست پێ ده‌كه‌ین و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ ئاستی به‌رزدا پێکەوە گفتوگۆمان ده‌بێت و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كانیش ده‌كه‌وینه‌ گفتوگۆ، ڕه‌نگه‌ شاندی عێراق بێنه‌ كوردستان و ئێمەش‌ برۆینه‌ به‌غدا و له‌ ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌و پرسه‌ ده‌بێته‌ گفتوگۆی گه‌رمی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان."

 

لەبارەى ئەوەی لیستی قادیمون کە 37 كورسیی پەرلەمانی عێراقی هه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات کە له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان و پارتی گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، عه‌لی حوسێن وتی، "ڕاستییه‌ك له‌و بارەیە‌وه‌ هه‌یه‌ کە نكۆڵیی لێ ناكرێت و ئه‌و هێزانه‌ی كورسیی زۆریان هه‌یه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌بێت و له‌و بارەیەشه‌وه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه،‌ بزانین كێ ده‌یه‌وێت بنه‌مای شه‌راكه‌ت له‌ عێراق جێبه‌جێ بكات و كێ زۆرترین داخوازی و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات، بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ بنه‌مای شه‌راكه‌ت له‌ عێراقدا بپارێزرێت، خاڵێكی دیكه‌ ئەوەیە کە پێش هه‌ڵبژاردنیش گفتوگۆ و لێکگه‌یشن له‌ نێوان ئه‌و لایه‌نانەدا هه‌بووه‌ كه‌ پێگه‌یان به‌هێزه‌ و زۆرترین ده‌نگیان هێناوه‌."

 

جەختی کردەوە کە "له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان لێکگه‌یشتن و نزیكبوونه‌وەمان‌ هه‌یه،‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌مانه‌، به‌تایبه‌ت لایەنە‌ شیعه‌ و سوننه‌كان، به‌داخه‌وه‌ له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا گرفته‌كان له‌ نێوان ئێمه‌ و به‌غدا پرسی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور بووه‌، بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان گفتوگۆ بكه‌ین و پێکەوە له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان قسه‌ بكه‌ین، بۆیە له‌ ئیستاوه‌ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان و پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه‌ بكه‌ین، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان داده‌نیشن و ده‌بێت خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كانمان كۆ بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر عێراق هه‌بێت و ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌، ئەوەیە کە مساوه‌مه‌ ناكه‌ین له‌سه‌ر پۆسته‌كان و مافه‌كانمان له ‌به‌غدا."