گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مستەفای سەید قادر لەبارەى کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت بڕیاری دا

2021.10.12 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفای سەید قادر لەبارەى کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت بڕیاری دا

ناس کورد-

مستەفا سەید قادر، جێگیری سەرۆکى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئێمە ئامادەین لە حکومەت بکشێینەوە هەر کاتێک بزوتنەوەکە بڕیاریدا لەحکومەت بکێشتەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

مستەفا سەید قادر لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن (12ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە ئێمە ڕێگربین لە بەردەم کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت، دڵنیاین خەڵک بڕوا بەم جۆرە هەواڵە چەواشەکاریانە ناکات و هەرکاتێک بزوتنەوەکەمان بڕیاریدا لەحکومەت بکشێتەوە ئێمە یەکەم کەس دەبین."

 

ئەمڕۆ چەند دەزگایەکی ڕاگەیاند هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانی و خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕاندا گفتوگۆی گەرم و توند لە نێوان مستەفای سەید قادر و چەند کەسێکدا ڕویداوە بەوپێیەی ناوبراو دژی کشانەوەیە لە حکومەت.

 

زیاتر بخوێنەوە: یەکەم لێدوانی فەرمی لەبارەی کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت