ناس کورد-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێژه‌ى به‌شدارى له ده‌نگداندا په‌يامێكى ڕوونى هاووڵاتييانه كه چاويان له ژيان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاريى زياتره و مافى خۆيانه، "ئه‌مه بۆ هه‌موومان له حكوومه‌ت و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ په‌ند و وانه‌يه‌ك بێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ى جددى و بنياتنانه‌وه‌ى متمانه، هه‌روه‌ها ببێته هانده‌رى كار و خزمه‌تى زياتر."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکیدا بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە (12ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئيتر عيراق و هه‌رێمى كوردستان له قۆناغێكى تازه‌دان و ئه‌نجامه‌كانى كۆتايى هه‌ر چۆن يهكلايى ببنه‌وه، هه‌مووان براوه‌ن، هه‌موومان پێكه‌وه ده‌بێ خۆمان بۆ ئه‌رك و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش و ته‌حه‌دييه‌كانى قۆناغى داهاتوو، ئاماده بكه‌ين."
دەشڵێت، "يهكڕيزى، تهبايى و پێكهوهيى، كليلى سه‌ركه‌وتنمانه كه ده‌سته‌به‌رى مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ده‌سكه‌وته‌كان و سيستمى فيدراڵى و قه‌واره سياسييه‌كه‌ى ده‌پارێزێت. ئه‌ركى هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه كوردستانييه‌كانه پێكه‌وه، ته‌با و يه‌كڕيز، كار بۆ ئێستا و داهاتوويهكى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق بكه‌ين، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان هاوكار بين."
نێچیرڤان بارزانی پێی وایە "ئه‌ركى هه‌موومان له هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عيراق ئه‌وه‌يه به ڕوانگه و خوێندنه‌وه و تێگه‌يشتنێكى تازه و واقعبينييهوه، به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموون و هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كێشه‌كانى وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ين. كار بۆ عيراقێكى سه‌قامگير و خۆشگوزه‌ران بكه‌ين كه تيايدا مافه دهستوورييهكانى هه‌موو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر و پارێزراو بن، متمانه، پێكه‌وه‌يی، هاوچاره‌نووسی، هاریکاریی هاوبه‌ش، به‌رژه‌وه‌نديى گشتيى وڵات، هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه، سازان و یه‌کسانی، هه‌موومان كۆبكاته‌وه."
لەبارەى زۆری ڕێژەی بایکۆت و سوتاندنی دەنگ، سەرۆکى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ڕێژه‌ى به‌شدارى له ده‌نگداندا په‌يامێكى ڕوونى هاووڵاتييانه كه چاويان له ژيان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاريى زياتره و مافى خۆيانه. ئه‌مه بۆ هه‌موومان له حكوومه‌ت و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ په‌ند و وانه‌يه‌ك بێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ى جددى و بنياتنانه‌وه‌ى متمانه، هه‌روه‌ها ببێته هانده‌رى كار و خزمه‌تى زياتر."
"ئيتر كاتى ئه‌وه‌يه پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ دامه‌زراندنی حکوومه‌تێکی نیشتمانيی فيدراڵى که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و چاوه‌ڕوانییه‌کانی هاووڵاتی بێت، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات، دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌هێز بكات، گرووپ و هێزه چه‌كداره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ياسا كۆنترۆڵ بكات، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته‌كانى عيراق، پرۆسه‌ى سياسى ڕاست بكاته‌وه و به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر بۆ هه‌مووان، وڵات به‌ڕێوه ببات."