گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هادی عامری هۆشداری دەدات: قبوڵی ناکەین

2021.10.12 - 12:33
App store icon Play store icon Play store icon
هادی عامری هۆشداری دەدات: قبوڵی ناکەین

ناس کورد- 

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە و بە هەموو توانایانەوە بەرگری لە دەنگدەرانیان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامری لە لێدوانێکیدا (سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بەهەموو شێوەیەک ئەو ئەنجامە هەڵبەستراوانەی هەڵبژاردن ڕەتدەکەینەوە و قبوڵی ناکەین." 

 

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح هۆشداریشی داوە، "بە هەموو هێزمانەوە بەرگری لە دەنگی کاندید و دەنگدەرانمان دەکەین." 

 

 لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە، جیاواز لە ڕەوتی سەدر بەشێک لە لایەنە شیعییەکانی وەک عەسائیب و فەتح و چەند لایەنیکی دیکە کورسییەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: هێزە چەکدارەکانی شیعە ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە