ناس کورد-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی سەرجەم کاندیدە دەرچووەکانی بۆ خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى فەرمى عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی ئەنجامەکان ئەو کوتلەیەی زۆرترین کورسی پەرلەمانی هەیە کوتلەی سەدرییە بە 73 کورسی و بەدوادا کوتلەی تەقەدوم بە 38 کورسییەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەوڵەتی یاسا بە 37 کورسی پەرلەمان بووە براوەی سێیەم.
هەر بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەی کۆمسیۆن بڵاویکردووەتەوە، تائێسا وەک لایەنە کوردییەکان، پارتی 32 کوردی بەدەستهێناوە، هەروەها یەکێتی 17 کورسی، نەوەی نوێ نۆ کورسی و یەکگرتوو چوار کورسی و کۆمەڵ یەک کورسی، هەروەها گۆڕان نەیتوانی هیچ کورسییەک بەدەستبهێنێت.