گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کەی

یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2021.10.12 - 09:56
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ چوارشەممە یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرمیش دادەبەزن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "سبەی چوارشەمە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانمان ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەھەندێک کات بۆ ھەوری تەواو لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەدا ئەگەرەکانی بارانبارین  کراوە دەبێت بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی و بارانی تاو تاو بە روودانی ھەورە بروسکە و زیادبوونی خێرایی با بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و سنورە شاخاوییەکانی پارێزگاکەدا کاریگەری زیاتر دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پلەکانی گەرما لە سنوری پارێزگای دھۆک بەھۆی کاریگەری بارانبارینەوە بە رێژەی ٤ تا ٦ پلە روو لەنزمبوونەوە دەکات، بەڵام لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم بەھۆی لاوازی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکە تەنھا بەرێژەی ١ تا ٢ پلە نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٠ پلە ، ھەولێر ٢٩ پلە ، دھۆک ٢٥ پلە ، ھەڵەبجە ٣٢ پلە ، کەرکوک ٣٣ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە نێوان ٣٦ بۆ ٣٧ پلە ئەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ٢٩ بۆ ٣٠ پلە دەبێت." 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکان، خێرایی با لە ئاراستەی باکور و باکوری رۆژئاواوە چالاک دەبێت بە خێرای ١٥کم تا ھەندێک کات بۆ زیاتر لە ٣٥کم لە کاتژمێرێکدا بەتایبەت لەناوچەکانی ھەولێر و دھۆک چالاکی با زیاتر دەبێت." 

 

ئەوەش هاتووە، "سەبارەت بە ئەگەری بارانبارین لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم تا سنوری پارێزگای ھەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی ئەگەری بارانبارین دەبێت بەرێژەی کەم و پچر پچر لەھەندێ کاتدا لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین کاریگەری لاوازتر دەبێتەوە، لەھەندێ ناوچەدا لەوانەیە نمە باران ھەبێت بەشێوەی کورت خایان و لەم جۆرە نزمەپاڵەپەستۆیەدا مەرج نیە لەھەموو ناوچەیەک بارانبارین ھەبێت وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردوە بە شێوەی ھەرەمەکی ھەور ئاسمانی لەناوچەکاندا چردەبێتەوە کە ئەمەش لەوانەیە لەکاتی چربوونەوەی ھەورەکاندا گۆرانکاری بەسەردا بێتەوە کاریش بکاتە سەر بڕ و رێژەی بارانەکە وەلە سنوری گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجەدا کاریگەری بەشێوەی باران نابێت و تەنھا ھەور لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەبینرێت."