گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسی شەپۆلی چوارەم هەیە؟

وەزارەتی تەندروستی کۆتاییهاتنی قۆناغی مەترسیی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنای ڕاگەیاند

2021.10.12 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی کۆتاییهاتنی قۆناغی مەترسیی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنای ڕاگەیاند

 

ناس کورد- 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق کۆتاییهاتنی قۆناغی مەترسیی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنای ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەگەر هاتنی شەپۆلی چوارەم هەیە و ڕەنگە بەهێزتریش بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕوبا فەلاح حەسەن، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق (سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "شارەزەیان و بەرپرسانی تەندروستیی عێراق و هەروەها تەندروستیی جیهانی چاودێری بارودۆخی کۆرۆنا دەکەن و لەئێستادا قۆناغی مەترسیی شەپۆلی سێیەم کۆتایی هاتووە، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو ڕێکارانەی لە ڕابردوودا گیرانەبەر و هەروەها کوتانی بەشێک لە هاووڵاتیان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕیژەی ئەو هاووڵاتییە سەروو 18 ساڵانەی کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە گەیشتووەتە 21%، پلانیشمان هەیە تا کۆتایی ساڵ ژمارەی کوتراوان بگەیەنینە 20 ملیۆن کەس." 

 

هاوکات لەبارەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆناوە، ئەوەی خستووەتەڕوو، "بەهۆی ئەوەی پەتاکە کۆتایی نەهاتووە و بەردەوام لە خۆگۆڕین دایە، بۆیە شەپۆلی چوارەم ڕەتناکەینەوە و ڕەنگە بەهێزتریش بێت لە شەپۆلەکانی پێشووتر."