کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لە شاری دهۆک، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەس برینداربوو. . وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە ڕاگەیەنداراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، شەوی ڕابردوو بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای سێمێل و کۆمەڵگای خانکێ لە دهۆک، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستاوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە. . وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە کاتژمێر 12:30 خولەکی شەوى ڕابردوو بووە، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانى (بى ئێم دەبلیو و پیکاب دێر)دا ڕوویداوە. . وێنەى ڕوداوەکە: