گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەرم و سارد

دوو بارستە هەواى پێچەوانە روو لەهەرێم دەکەن

2021.10.11 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
دوو بارستە هەواى پێچەوانە روو لەهەرێم دەکەن

ناس کورد-

 

سەرچاوە کەشناسییەکان پێشبینى دەکەن  لە رۆژانی ١٥ بۆ ١٧ی ئەم مانگەدا پلەکانى گەرما لەهەرێم روو لە بەرزبوونەوە بکەن، بەڵام لە رۆژانی دواتر بارستە هەوایەکى سارد کاریگەرى لەسەر هەرێم دروستبکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بڵاوکراوەیەکى کەشوهەواى کوردستان، لە مەودای رۆژانی ١٥ بۆ ١٧ی ئەم مانگە و بەتایبەت لەرۆژی پێنجشەمە و ھەینی کۆتای ئەم ھەفتەدا پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەیەک بەخۆیەوە ئەبینێتەوە لە ئەنجامی نەمانی کاریگەری بارستە ھەوا فێنکەکان لەسەر ناوچەکە و ھاتنی شێی دەریاکان بە رێژەی ٢ تا ٣ پلە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ماوەکانی ڕابردوو بەرزتردەبن و لە سەنتەری پارێزگاکاندا بۆ نێوان ٣٣ تا ٣٥ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە وە لەناوچەکانی گەرمیان تا ٣٨ پلە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها پێشبینی ئەکرێت لە رۆژانی ١٧ بۆ ٢١ی ئەم مانگەدا دووھەم کاریگەری فشاری بارستە ھەواییە ساردەکانی جەمسەری باکور شۆرببێتەوە بۆ سەر وڵاتانی رۆژھەڵاتی ئەوروپا و وڵاتی تورکیا، لەوێشەوە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق ئەبێت بە نزمبوونەوەیەکی بەرچاوی پلەکانی گەرما، لەو ماوەیەدا پێشبینی ئەکرێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بەرزترین پلەکانی گەرما تا نێوان ٢٦ بۆ ٢٨ پلەی سیلیزی نزمببنەوە و لەناوچە نزمەکان و ناوچەکانی گەرمیانیش بۆ نێوان ٣١ تا ٣٢ پلەی سیلیزی.