گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سێ گەورەترین براوەى هەڵبژاردن لەسەر ئاستى عێراق

2021.10.11 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
سێ گەورەترین براوەى هەڵبژاردن لەسەر ئاستى عێراق

ناس کورد-

 

هەریەکە لە کوتلەى سەدرى سەر بە موقتەدا سەدر و تەقەدومى سەر بە محەمەد حەلبوسى و دەوڵەتى یاساى نورى مالیکى، سێ گەورەترین براوەى هەڵبژاردنى پێشوەختەن لەسەر ئاستى عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى فەرمى عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی ئەنجامەکان ئەو کوتلەیەی زۆرترین کورسی پەرلەمانی هەیە کوتلەی سەدرییە بە 73 کورسی و بەدوادا کوتلەی تەقەدوم بە 38 کورسییەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دەوڵەتی یاسا بە 37 کورسی پەرلەمان بووە براوەی سێیەم.

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی لە 83 بازنە لە 18 پارێزگا ڕاگەیاند.