گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پارتى ئەنجامى هەڵبژاردن لەبازنەیەکى سلێمانى رەتدەکاتەوە

2021.10.11 - 23:08
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى ئەنجامى هەڵبژاردن لەبازنەیەکى سلێمانى رەتدەکاتەوە

ناس کورد-



پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند، ئەنجامى دەنگدان لە بازنەى چوارى سلێمانى رەتدەکاتەوە، دواى ئەوەى یەکێتى پێشتر ئەنجامى دەنگدانى لەهەولێر رەتکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەکتەبی هەڵبژاردنی لقی (١١) ی پارتی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "بەپێی ڕاگەیندراوەکەی کۆمسیۆن کاندیدی پارتیمان لە بازنەی چواری سلێمانی ناسکە عبدوڵا ١١٧٤٢ دەنگی بە دەست هیناوە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "ئێمە ئاماری تەوای ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتیمان لەبەردەستە کە بریکارەکانمان لە بنکەکانی دەنگدان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن وەریان گرتووە تەنها لە هەڵبژاردنی گشتیدا ١٣٤١٦ دەنگمان بەدەستهێناوە".

 

بەپێی راگەیەنراوەکە "ئەم ئەنجامەی كه‌ کۆمسیون ڕایگەیاند بە هەڵە تۆمارکراوە یان دەستێکی لە پشتە، بە تەواوی ڕەتیدەکەینەوە.داواکارین کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن پێداچوونەوە بەڕاگەیاندنی ئەم ئەنجامەدا بکات، بۆ ئەم بابەتە ئێمە سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین".

 

پێشتر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەرپرسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکێتی لە هەولێر (دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە هەولێر ڕەتدەکەینەوە و ئەنجامەکان دەستکاری کراون."   

  

وتیشی، "وەک یەکێتی سکاڵامان تۆمارکردووە و چاوەڕوانی ئەنجامی سکاڵاکەین."   

  

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە بازنەکانی سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامەکان لە دەرەوە داخڵی ئامێرەکانی دەنگدان کراون و ئەنجامی ڕاستەقینە نین، بۆیە ئێمە ئەو ئەنجامە ڕەتدەکەینەوە."   

  

سەبارەت بە هەبوونی ڕێککەوتنیش لەنێوان بافڵ تاڵەبانی و پارتی بۆ دەستکاریکردنی دەنگەکان، باسی لەوەکرد، "بەهیچ شێوەیەک ڕێککەوتنی لەوشێوەیە نییە و ئەو دەنگۆیانە دروستکراون."  

  

هاوکات لەبارەی ڕێککەوتنی پارتی و نەوەی نوێ، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوەی خستەڕوو، "ئەنجامەکانی هەولێر  و دهۆک نەک ڕێککەوتنی ناوخۆی لەسەر کراوە، بەڵکو دەستی دەرەکیشی تێدایە."