گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نوسینگەى قوباد تاڵەبانى: هەنگاوەکانی چاکسازی ناوخۆیی یەکێتى قوڵ و فراوان دەکرێن

2021.10.11 - 21:36
App store icon Play store icon Play store icon
نوسینگەى قوباد تاڵەبانى: هەنگاوەکانی چاکسازی ناوخۆیی یەکێتى قوڵ و فراوان دەکرێن

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرى نوسینگەى قوباد تاڵەبانى رایگەیاند، هەنگاوەکانی چاکسازی ناوخۆیی یەکێتى تەواو دەکرێن و زیاتر قوڵدەکرێنەوە و فراوان دەکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یوسف گۆران لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "لە ئێستادا زیاتر لە هەمو کات پێویستمان بە تەواوکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی ناوخۆیی حزبەکەمان هەیە، قوڵکردنەوەو فراوانکردنی ئەم چاکسازیانەو دەستنیشانکردنی خاڵە لاوازەکانی پێکهاتەی حزبی و شێوەی کارو ئیدارەدانی ناوخۆیی هەیە".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

هەڤاڵان و کادیرانی دڵسۆزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

وەک دەزانن ئەم هەڵبژاردنە لە دۆخێکی ئاڵۆزو تایبەت بە یەکێتی بەڕێوەچوو، ئاڵنگاری نێوخۆیی و دەرەکی و هەرێمی مەزنمان لەبەردەم بوو، نەیاران و دژەکانمان گرەویان لەسەر شکاندنی ڕێبازەکەی مام و ڕەوتی چاکسازی نێوخۆیی حزبەکەمان دەکردو هەوڵی جدیشیان بۆ لەناوبردن و پەکخستنی دا، بەڵام دیارە جەماوەری ڕاستەقینەی یەکێتی لەم دەنگدانە پشتگیری خۆیان بۆ ڕێبازەکەی مام دوپاتکردەوەو هەمو پیلانە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیان پوچەڵ و ڕەتکردەوە و یەکێتیان لەم گەلەکۆمە فرە ڕەهەندە پاراست.

 

دیارە لە ئێستادا زیاتر لە هەمو کات پێویستمان بە تەواوکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی ناوخۆیی حزبەکەمان هەیە، قوڵکردنەوەو فراوانکردنی ئەم چاکسازیانەو دەستنیشانکردنی خاڵە لاوازەکانی پێکهاتەی حزبی و شێوەی کارو ئیدارەدانی ناوخۆیی، یەکێتییەکەمان دەبوژێنێ و نوێی دەکاتەوە، جیا لەوەش زامنی سەرەکیش دەبێت بۆ نزیکبونەوەو خزمەتکردنی زیاتری ئاوات و ئامانجەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

 

دەستخۆشی لە هەڤاڵان و جەماوەری یەکێتی دەکەم، بەتایبەت ئەوانەی ماندونەناسانە بەشداری هەڵمەتی هەڵبژاردنیان کرد، بەو هیوایەی سودمان لە هەڵەو وانەکانی ئەم هەڵبژاردنە وەرگرتبێت و ڕەوتی چاکسازی و ڕاستکردنەوەی ناوخۆیی فراوانتر و قوڵتر و خێراتر بکەین.

د. یوسف گۆران