ناس کورد-
موقتەدا سەدر رایگەیاند، کوتلەى سەدر گەورەترینە بۆ پێکهێنانى حکومەت، ئەوەش دواى دەرکەوتنى ئەنجامى بەرایی دەنگدان کە سەرکەوتنى رەوتەکەى نیشان دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەدر ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێکى تەلەفزیۆنیدا بەڵێنیدا کۆتایی بهێنن بە بەکارهێنانى چەک لەدەرەوەى دەوڵەت و دۆخى ئابورى و تەندروستى و خوێندن چاک بکەن.
وتیشى "پێشوازى لەسەرجەم باڵیۆزخانەکان دەکەین ئەگەر دەستوەردان نەکەن لەبارودۆخى عێراق و پێکهێنانى حکومەت، وەڵاممان بۆ هەر دەستوەردانێک دیبلۆماسى و جەماوەرى دەبێت".
سەدر جەختیکردەوە، بەهیچ شێوەیەک رێگە بە دەستوەردان نادەن.