گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزارەتى کارەبا: ماوەى پێدانى کارەبا کەمدەبێتەوە

2021.10.11 - 20:37
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى کارەبا: ماوەى پێدانى کارەبا کەمدەبێتەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، لەسبەینێوە کاتەکانى پێدانى کارەبا بە هاوڵاتیان کەمدەبێتەوە، بەهۆى  جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی چاكسازیی لەكێڵگەی كۆرمۆڵی غازی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ دووشەممە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند "كۆمپانیای دانە غاز لە كاتژمێر 5ی بەرە بەیانی رێكەوتی 12/10/2021 لەكێڵگەی كۆرمۆڵی غازی هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی چاكسازیی كە ماوەیەكی زۆرە لەبەر بەرژەوەندی بەرنامەی كارەبای هاوڵاتیان راگیرابوو، بەمەش بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بڕی هەناردەی غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە و كاریگەریی دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی كاتەكانی بوونی كارەبا".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "وەزارەتى كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز بەرنامەیەكیان داناوە بۆ ئەوەی پرۆژەكە بەسەركەوتوویی لەماوەیەكی دیاریكراودا جێبەجێ بكرێت و كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی كارەبا هەبێت".