گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئەحمەدى حاجى رەشید: چانس یاوەرم نەبوو 

2021.10.11 - 18:56
App store icon Play store icon Play store icon
ئەحمەدى حاجى رەشید: چانس یاوەرم نەبوو 

ناس کورد-

 

ئەحمەدى حاجى رەشید دیارترین کاندیدى کۆمەڵى دادگەرى کە لەهەڵبژاردندا سەرکەوتنى بەدەستنەهێنا رایگەیاند، چانس یاوەرى نەبووە و نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەدى حاجى رەشید لەپەیامێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "پەشیمان نیم کەلەزێدی خۆم بەربژێر بووم وخۆم خستە بەردەم  بڕیاری ئێوەی بەڕێز و دواجاریش بڕیارەکەتانم قبوڵ کرد بەوپەڕی نیگەرانیەوە".

 

دەقى پەیامەکە



بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بۆ / ڕاگشتی و بازنەی (۳) هەڵبژاردن

 

لای هەموان ئاشکرایە کە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەم جارە جیاوازیەکی گەورەی هەبوو لە ڕووی کێبڕکێ وە لەسەر ئاستی پارتەسیاسیەکان و کاندیدەکانیش ، بەتایبەتی یاساکەش خۆی بۆ خۆی گرفتێکی دیکەی پرۆسەکە بوو ، لەم سەروبەندەدا  من کەیەکێک بووم لە بەربژێرەکانی بازنەی (۳) خوازیار بووم بتوان سەرکەوتن بەدەست بێنم و ئەگەر بتوانم خزمەتێک بەتاکی هاوڵاتی لەهەردوو ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان ودانیشتوانی سنوری بازنەی (۳)پێشکەش بکەم ، دیارە چانس یاوەرم نەبوو وە نەم توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنم ، دیارە جێگای متمانەی تەنها ئەو خەڵکە بووم کە دەنگیان پێداوم ، لێرەوە دەمەوێت پڕ بەدڵ سوپاسی ئەو پێشمەرگەو هێزەکانی ناوخۆ ودەنگدەری تایبەت بکەم کەدەنگیان پێدام و پڕ بەدڵیش سوپاسی دەنگدەرانی گشتی بکەم لەهەموو چین و تۆێژەکان و بەهەموو ئاست و پێکهاتەیەکەوە و لەگەڵ گوشینی دەستی ماندوو نەبووی ئەندامانی کۆمەڵی دادگەری لەهەموو ئاستەکاندا و تیمی تایبەتی ڕاگەیاند وکەناڵەکانی پەیام و بانگەواز و ڕادیۆکان  کە شەو ڕۆژیان خستە سەر یەک بۆ دەرچواندنمان ، لەگەڵ پیرۆزبایم خوازیاریشم سەرکەوتوانی بازنەی (۳) بتوانن خزمەت بەخەڵکی سنورەکەو تەواوی پرۆسە سیاسیەکە بکەن . 

 

لەوەش پەشیمان نیم کەلەزێدی خۆم بەربژێر بووم وخۆم خستە بەردەم  بڕیاری ئێوەی بەڕێز و دواجاریش بڕیارەکەتانم قبوڵ کرد بەوپەڕی نیگەرانیەوە چونکە جگە لە دڵسۆزی هیچی ترم نەبوو بۆتان 

خواگیان پشت و پەنای هەموان بێت

 

ئەحمەدی حاجی ڕەشید