گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

گۆڕان ’’بڕیارى کۆتایی’’ دەدات

2021.10.11 - 18:54
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕان ’’بڕیارى کۆتایی’’ دەدات

ناس کورد-

 

بزوتنەوەى گۆڕان لەدوو رۆژى داهاتوودا بڕیارى "کۆتایی" دەدات لەبارەى شێوازى خۆرێکخستنەوەوە، دواى ئەوەى لەهەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراقدا هیچ کورسییەکى بەدەستنەهێنا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەرباز محەمەد رێپێدراوى هاوپەیمانى کوردستان و ئەندامى خانەى راپەڕاندنى گۆڕان رایگەیاند، لەماوەى ٤٨ کاتژمێردا وەڵامى دەنگدەرانیان دەدەنەوە دواى شکستهێنانى بزوتنەوەکەى لەهەڵبژاردندا.

 

دەرباز محەمەد ئەمڕۆ لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، "داوای لێبوردن لە ھەمو دەنگدەرێکی گۆڕان ، کە ئێمە نەمانتوانی لە ئاست داوا وخواستی ئێوەدابین .. نامەکەتان گەیشت ولێی تێگەیشتم، لە ماوەی (٤٨) کاتژمێردا، وەڵامی کۆتایی دەگات".

 

بەپێی ئەنجامى بەرایی دەنگدان کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەنرا، هیچ کاندیدێکى گۆران لەچوارچێوەى هاوپەیمانى کوردستاندا سەرکەوتنى بەدەستنەهێناوە.

 

بەختیار عومەر رێکخەرى ژورى دیبلۆماسی گۆڕان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لەدوو رۆژ داهاتوودا بڕیارى کۆتایی دەدرێت و قۆناغى خۆ رێکخستنەوە دەستپێدەکات.

 

پێشتر خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەریخست، کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەکەوتوون، دەشڵێت، "داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین و دان بەوەدا دەنێین کە ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە هەبووە."