گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کۆمەڵ: ئەنجامەکان لەئاست چاوەڕوانیمان نەبوو داواى لێبوردن دەکەین

2021.10.11 - 18:38
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵ: ئەنجامەکان لەئاست چاوەڕوانیمان نەبوو داواى لێبوردن دەکەین

ناس کورد-

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، ئەنجومەنی باڵاو سەرکردایەتی بەرپرسیارێتی ئەنجامى دەنگەکانى حزبەکەى لەهەڵبژاردنى پێشوەختەدا لە ئەستۆدەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژەکە ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا وتى "هەنگاوەکانمان بە ئاراستەی چارەسەری دۆخەکە دەستپێدەکەین، کۆمەڵ دۆخی زۆر سەختتر لەمەشی تێپەڕاندووە.ەندامانمان دڵنیا دەکەینەوە بە بەرنامەیەکی نوێوە خۆمان بۆ هەڵبژاردنی کوردستان ئامادە دەکەین".

 

وتیشى "پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق هاوکات بوو لەگەڵ تەواوبوونی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵ، لە کاتێکدا سەرقاڵی تەشکیلکردنەوەی ئۆرگانەکانمان بووین چووینە نێو بانگەشەی هەڵبژاردن".

 

وتەبێژی کۆمەڵ باسى لەوەشکرد "ئەو ئەنجامانەی بەدەستمان هێناوە لە ئاست چاوەڕوانییەکانمان نەبوو، هەربۆیە داوای لێبوردن دەکەین، سبەی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کۆدەبێتەوە".