ناس کورد-
ڕاوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەتی کردەوە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هیچ بەرپرسێکی بیانی سەردانی عێراقیان کردبێت، ئەوەش وەک ڕەتکردنەوەیەک کە گوایە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی ئەم بەیانییە گەیشتووەتە بەغدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موشریق عەباس، ڕاوێژکاری کازمی لە تویتێکیدا (11ی تشرینی یەکەمی 2021) نوسیویەتی، "لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ بەرپرسێکی بیانی سەردانی عێراقی نەکردووە".
بەیانی ئەمڕۆ هەندێک میدیای عێراقی وتیان کە "ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی شیعە و سەرکردەی گرووپەکانی حەشدی شەعبی کۆببێتەوە."
لە سەرەتای ساڵی 2020دا، دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، لە بۆردوومانێکی ئەمەریکا کوژرا و قائانی کرایە بەرپرسی فەیلەقی قودس.