گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەرپرسێکى پێشووى گۆڕان داواى دەستلەکارکێشانەوەى بەکۆمەڵى خانەى راپەڕاندن دەکات

2021.10.11 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى پێشووى گۆڕان داواى دەستلەکارکێشانەوەى بەکۆمەڵى خانەى راپەڕاندن دەکات

ناس کورد-

 

شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامى پێشووى خانەى راپەڕاندنى گۆڕان داوا لە ئەندامانى خانەکە دەکات دەستلەکاربکێشنەوە بەهۆى شکستهێنانى بزوتنەوەکە لەهەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراقدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەماڵ عەبدولوەفا ئەمڕۆ دووشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "ئەندامانی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆران دوای ھەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پاش شکست ھێنانی بەرچاوی بزوتنەوەی گۆران بەدەرنەچونی ھیچ کاندیدێک، باشترو جوانترو جوامیرانەترە کە ئێوە دەست لە ئەندامێتی خانەی راپەراندن ھەڵبگرن".

 

دەشڵێت "ئەو ھەڵوێستە جوانە و بگرە ھیچ نەنگی نییە، ئێوە نەخیانەتتان کردوە نەوڵاتتان فرۆشتوە، ئێوە ھەڵەتان کردوە، ئێوە سەرکەوتوو نەبون لە ئیدارەدانی بزوتنەوەکە".


پێشتر خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەریخست، کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەکەوتوون، دەشڵێت، "داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین و دان بەوەدا دەنێین کە ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە هەبووە."