گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی ئەنجامی هەڵبژاردنی لە هەولێر ڕەت کردەوە

2021.10.11 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی ئەنجامی هەڵبژاردنی لە هەولێر ڕەت کردەوە

ناس کورد- 

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە هەولێر ڕەتدەکەنەوە و دەڵێت، ئەنجامەکان دەستکاری کراون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەرپرسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکێتی لە هەولێر (دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە هەولێر ڕەتدەکەینەوە و ئەنجامەکان دەستکاری کراون." 

 

وتیشی، "وەک یەکێتی سکاڵامان تۆمارکردووە و چاوەڕوانی ئەنجامی سکاڵاکەین." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە بازنەکانی سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامەکان لە دەرەوە داخڵی ئامێرەکانی دەنگدان کراون و ئەنجامی ڕاستەقینە نین، بۆیە ئێمە ئەو ئەنجامە ڕەتدەکەینەوە." 

 

سەبارەت بە هەبوونی ڕێککەوتنیش لەنێوان بافڵ تاڵەبانی و پارتی بۆ دەستکاریکردنی دەنگەکان، باسی لەوەکرد، "بەهیچ شێوەیەک ڕێککەوتنی لەوشێوەیە نییە و ئەو دەنگۆیانە دروستکراون."

 

هاوکات لەبارەی ڕێککەوتنی پارتی و نەوەی نوێ، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوەی خستەڕوو، "ئەنجامەکانی هەولێر  و دهۆک نەک ڕێککەوتنی ناوخۆی لەسەر کراوە، بەڵکو دەستی دەرەکیشی تێدایە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: یەکێتی پێشبینی خۆی بۆ ژمارەی کورسییەکانی کەرکوک ئاشکرا کرد