گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

گەنجێکی 22 ساڵ لەکاتی کارکردندا و بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا

2021.10.11 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێکی 22 ساڵ لەکاتی کارکردندا و بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

لە ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، گەنجێک لەکاتی کارکردندا تەزوی کارەبا گرتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (11ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، لەکاتی کارکردنیدا گەنجێکی تەمەن 22ساڵ بەناوی سەرهەنگ باقی عەبدوڵا کە دانیشتوی ناحیەی خورماڵە و پیشەی وەستای دەکت بووە تەزوی کارەبای بەردەکەوێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلیمانی دەکرێت".

 

دەشڵێت، "پاش ماوەیەکی کورت لەو نەخۆشخانەیە گیانلەدەست دەدات".

 

جەختی کردووەتەوە کە "دوسیەی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پولیسی خورماڵ بوڕوداوەکە ڕێکخراوە".