گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند

2021.10.11 - 12:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند

ناس کورد- 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت، عێراق لەسەر ڕێڕەوێکی ڕاست دەڕوات، هاوکات جارێکیتر داوا لە حکومەتی هەرێم و بەغدا دەکات حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات بکەنە دەرەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران (دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە لە عێراق بەڕێوەچوو درێژەپێدەری پرۆسەی دیموکراسییە لەو وڵاتە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی دەکەین لە عێراق و پێمان وایە لەسەر ڕێڕەوێکی ڕاستە بەرەو دیموکراسی." 

 

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو، بوونی هێزە چەکدارە کوردییەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕەتدەکەنەوە و جەخت لەسەر لابردنی بنکە و بارەگاکانیان دەکەنەوە لەو ناوچانە." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، "چەندین جار داوام لە برایانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە کە بوونی ئەو بنکانە پەیوەندی بە دراوسێیەتی باشەوە نییە و داوای لابردن و دوورخستنەوەیان دەکەین." 

 

دوێنێ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا بەوتەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ڕێژەی بەشداریکردن 41% بووە.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: رێژەی بەشداری كەمترە لەوەی كۆمسیۆن ڕایگەیاند