گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەرێم؛ یەکەم کەس بە تەقەی خۆشی گیانی لەدەستدا

2021.10.11 - 11:51
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ یەکەم کەس بە تەقەی خۆشی گیانی لەدەستدا

ناس کورد- 

لەدوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بڵاوبوونەوەی ئەنجامە بەراییەکان یەکەمین کەس لە هەرێمی کوردستان بە تەقەی خۆشی گیانی لەدەستدا کە گەنجێکی تەمەن 22 ساڵانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی سۆران (دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021) هەواڵەکەی بۆ "ناس کورد" پشتڕاستکردەوە، بەڵام هیج زانیارییەکی دیکەی لەوبارەیەوە ئاشکرا نەکرد. 

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو گەنجە ناوی (جەمیل زۆراب) تەمەنی 22 ساڵانە و دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەگەڵ چەند کەسیکی دیکەدا تەقەی خۆشییان کردووە گوڵـلەیەک بەر خۆی کەوتووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە. 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر داوای لە هاووڵاتیان کرد تەقەی خۆشی نەکەن و ڕایگەیاند، هەرکەس سەرپێچی بکات دەستگیر دەکرێت.